دیمەنی جۆرێک لە مین- وێنە: 964+
سبەینێ لە دوکان تەقینەوە دەبێت
+964
دیلان محەمەد جەزا
سبەینێ کاتژمێر نۆی بەیانی دەزگای مینی سلێمانی 130 مین لە چیای قەرەسرت نزیک قەزای دوکان دەتەقێنێتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی مین دەڵێت، کێڵگەیەکی 58 هەزار مەتر چوارگۆشە لە مین پاککراوەتەوە.
موحسین عەبدولکەریم بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی سلێمانی بە 964 وت، کێڵگەیەکی بە مین چێندراو پاککراوەتەوە لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی مینی سلێمانیەوە.
کێڵگەکە لە 58 هەزار مەتر چوارگۆشە پێکهاتووە و 499 مینی تێدا دۆزراوەتەوە، سبەینێ 130 دانەیان دەتەقێندرێتەوە، دەبێت لە کاتی دۆزینەوەی میندا بە بەرنامە بتەقێندرێتەوە، موحسین عەبدولکەریم وادەڵێت.
لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا 206 ملیۆن مەتر چوارگۆشە رووبەری بە مین چێنراو ھەیە، لەو رێژەیەدا 106 ملیۆن مەتر چوارگۆشەی پاککراوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا