تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستیپێکرد

964+ هێمن بەکر – هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەمی 2022-2023 لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. ئەو تاقیکردنەوانە پۆلی چواری بنەڕەتی تاوەکو 12ی ئامادەیی دەگرێتەوە. بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی پەروەردە، بە گشتی لە هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملیۆن و 800 هەزار قوتابی هەن کە دابەشبوون بەسەر شەش هەزار و 758 قوتابخانە. ئەو قوتابخانانە 492یان ناحکومین، لەوانیش تاقیکردنەوەکان دەستیان پێکردووە. لە پاش تاقیکردنەوەکان، پشووی تەواوبوونی وەرزی یەکەمی خوێندن دەستپێدەکات و قوتابیان تاوەکو سەرەتای ساڵی 2023 ناگەڕێنەوە قوتابخانەکان.