دیمه‌نێكی ئاگره‌كه‌ى سنوورى ناحیه‌ى باسرمه... وێنه: به‌رگرى شارستانى شه‌قڵاوه
ئاگره گه‌وره‌كه‌ى باسرمه زیانى 100 دۆنمى به‌جێهێشت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ئاگره‌ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك گوندى سنوورى ناحیه‌ى باسرمه‌ى گرتبووه‌وه، كۆنتڕۆڵ كرا، به‌ڵام زیانى زیاتر به 100 دۆنم گه‌یاندووه.
گوندەکانی میراوە، میرڕۆستەمە، قەسرۆکە و کورگێسکى گرتبووه و دارى سروشتى بەڕوو و ماز و گۆیژ و رەز و باغ و پوش و پەلاشى سووتاند.
زیانێكی زۆریش به چەند کەلوپەلێکی گێڵگە پەلەوەریەکانی سنورەکە گه‌یاندووه.
عه‌بدولقادر میرانى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى شه‌قڵاوه، به 964ـى راگه‌یاند، ئاگره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبووبوه‌وه و توانرا له‌ماوه‌ى نزیكی هه‌شت كاتژمێردا كۆنتڕۆڵ بكرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بنکەكانی بەرگری شارستانی هیران و باسرمە و هەریر شەقڵاو، به‌یه‌كه‌وه ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه.
وتیشی ” تا ئێستا هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه دیتر نیه، به‌ڵام لیژنه‌یه‌ك سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆ ئاشكرا كردنى”.