مانگێکە هەزار هەلیکار راگەیەندراوە و تەنیا 400 کەس بەدەمیەوە چوون
964+
دیلان محەمەد جەزا
مانگێک لەمەوبەر لقی سلێمانی سەندیکای کرێکاران هەزار هەلیکاری راگەیاند، بەڵام تەنیا 400 کەس سەردانیکردوون و ناویان نووسیوە.
سەندیکای کرێکاران دەڵێت، ئەگەر خەڵک بیەوێت لە هەزار کەس زیاتریش دەخەنە سەر کار.
چالاک رەوف سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە 964ـی وت، رۆژانە خەڵک سەردانیان دەکات و ناردویاننەتە سەرکار، لە کۆمپانیاکان بە ویستی کەسەکە لەسەر کار دایانمەزراندوون.
تا ئێستا نزیکەی 400 کەس سەردانی کردوون و ناویان نووسیوە، چاوەڕێن کەسی دیکەش سەردانیان بکات، بۆ ئەوەی بیانخەنە سەر کار.
تا ئێستا جێگای هەزار کەسەکە پڕ نەبووەتەوە و بەردەوامن لەناو تۆمارکردن.
ئیشەکە بۆ سێ کۆمپانیای بواری پاککەرەوەن، کە ئەرکیان پاکردنەوەی شاری سلێمانیە.
بەپێی هەندێک داتای نافەرمی، لە پارێزگای سلێمانیدا نزیکەی 100 هەزار کرێکار هەیە، لە بوارە جیاوازەکاندا بە کرێکاری ناوخۆیی و دەرەکیەوە.