حاجی ئۆمەران بۆ پێشوازی زیارەتکارانی شیعە ئامادەیە
+964
ئاسۆ وەرتی- سۆران
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئامادەکاری کردووە بۆ هاتنی زیارەتکارانی شیعە بۆ خوارووی عێراق.
بڕیارە ئەو زیارەتکارانە رۆژی 18.8 لە دەروازەکە بێنە ژوورەوە.
هەژار حەکیم بەڕێوەبەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ 964 قسەی کردووە و دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکان تەواوکراون، لیژنەی تەندروستی و ئاسایش و ئاگرکوژێنەوە ئامادەکراون.