فەرمانبەران و مامۆستایانی پۆلیتەکنیکی گەرمیان خێمەیان هەڵدا

964+

میلاد جەلال

دوای ئەوەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13.8.2023 ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گەرمیان له‌ به‌رده‌م زانكۆكه‌یان گردبوونه‌وه‌ و رایانگه‌یاند، ناڕازین له‌وه‌ی زانكۆكه‌یان بگوازرێته‌وه‌ كفری، ئەمشەو خێمەیان هەڵداو مانیانگرت.

ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی زانکۆی پۆلیتەکنیک کە ژمارەیان 150 کەسە دەڵێن بەهیچ شێوەیەک رازینین راژەکانیان ببرێتە کفری و ناوچنە دەوام.

یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی به‌شداربووی گردبوونه‌وه‌كه‌ به‌ 964ی وت، ماقول نییه‌ 150 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر له‌ كه‌لاره‌وه‌ بچنه‌ كفری، له‌ كاتێكدا 12 كه‌سی خه‌ڵكی كفری، كه‌ له‌ زانكۆكه‌یان فه‌رمانبه‌ر و مامۆستان، ماڵه‌كانیان هێناوه‌ته‌ كه‌لار.

پێداچوونەوە: توانا نەقی