نه‌یمار ده‌چێته خولی سعودیه و هەر بزانە سواری فڕۆکە بوو
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار دا سێلڤای یاریزانی به‌ڕازیلی بۆ یانه‌ی هیلالی سعودی زۆر نزیكه، كه پێده‌چێت ببێته گه‌رمترین هه‌واڵی مێركاتۆی ئه‌م هاوینه.
تۆڕیRMC بڵاویكرده‌وه، هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و هیلالی سعودی له چه‌ند كاتژمێری رابردوو له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ هیلال رێككه‌وتوون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، نه‌یمار لاریی نییه له یاریكردن له خولی سعودیه، ئه‌وه‌ی ماوه ته‌نیا رێككه‌وتنه له‌سه‌ر موچه‌ی یاریزانه‌كه.
نه‌یماری ته‌مه‌نی 31 ساڵان، جێی بایه‌خی یانه‌ی بارسێلۆنا و دوو یانه‌ی دیكه‌ی ئه‌مریكا و ئینگلته‌رایه، به‌ڵام هه‌لی هیلالی سعودی له هه‌مووان زیاتره بۆ به‌ده‌ستهێنانی یاریزانه به‌ڕازیلییه‌كه.
له لای خۆیه‌وه تۆڕی TF1ی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت، هیلال ده‌یه‌وێت پێش كۆتاییهاتنی ئه‌م هه‌فته‌یه نه‌یمار و ماركۆ ڤیێراتی بباته ریزه‌كانی.
هیلال پێشتر دوو ئۆفه‌ری 30 و 40 ملیۆن یۆرۆیی بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤیێراتی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام پاریس داوای دوو هێنده پاره ده‌كات، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به 50 ملیۆن رێكبكه‌ون.