مێژووی موزیکی گەلانی دنیا لە کتێبێکدا کۆدەکرێتەوە

+964
زینوێ حەسەن

حەمید بانەیی هونەرمەند و گۆرانیبێژ کتێبی (مێژووی ژیانی موزیک ) بڵاودەکاتەوە.

دەربارەی کتێبەکە هونەرمەند حەمید بانەیی تایبەت بە 964 وتی، کتێبەكه‌ باس لە مێژووی هەموو سەردەمەکان دەکات هەروەها باسی ژیانی زۆربەی موزسیانە بەناوبانگەکانی میللەتانی بێ جیاوازی تێدایه‌ .

کتێبێکه‌ وەرگێردراوە لە عه‌ره‌بییه‌وه‌ بۆ سەر زمانی کوردی، کە نووسەر مستەفا کامل سەواف نووسیویەتی، حەمید بانه‌یی کاری وەرگێرانی بۆ کردووە.

“بڵاوکردنەوی کتێبێکی لەم جۆرەم بە ئەرک زانیوە، كه‌ وەربگێرێدرێتە سەر زمانی کوردی، چونکە کتێبخانەی کوردی پێویستیەکی زۆری بەم کتێبە هەیە، وەک سەرچاوە و زانیاری، کە لەمەوپێش بە پەرشوبڵاوی گەیشتووه‌تە دەستمان”، حه‌مید بانه‌یی وادەڵێت

کتێبەکە 452 لاپەڕەیە، باسی مێژووی موزیکی زۆرێک لە میللەتان له‌ سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌كان دەکات، كتێبه‌كه‌ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپی کردووه‌.
بانه‌یی دەڵێت، بۆ ئەوەی لە هەموو زاراوە موزیکییەکان تێبگەین، پێویستە خوێنەری ئەم کتێبە بین .

ئەمە دوا كاری وەرگێڕانی هونەرمەند حه‌مید بانه‌یی نابێت، بەڵکو ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، ئێستا سەرقاڵی نووسینی کتێبێکی دیكه‌یه‌ دەربارەی موزیک.