دواجار عوسمان گه‌یشته پاریس
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ شەممە یانەی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نمسی گرێبەستەکەی لەگەڵ عوسمان دێمبلی راگه‌یاند، دوای دواكه‌وتنی بۆ چه‌ند رۆژێك.
پاریس سانجێرمان بە ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر گرێبەستەکەی ئاشکرا کرد و ناوی ناوه “با مێژوو لە پاریس تۆمار بکەین”.
عوسمان دێمبلی (تەمەن 26 ساڵ) لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا دەرکەوت بە نمایش‌کردنی پێی راست و چەپی، هەروەها سەرکەوتنەکەی لە مۆندیالی 2018 لەگەڵ فەڕەنسا.
لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، یاریزانە فەڕەنسییەکە گرێبەستێکی بۆ ماوەی 5 وەرز واژۆ کردووە، کە لە هاوینی 2028 کۆتایی دێت، ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردوو ده‌بوو دێمبێلی بچێته پاریس، به‌ڵام به هۆی رێكنه‌كه‌وتنی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و پاریس، رێكه‌وتنه‌كه دواكه‌وت.
دێمبێلی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بارسا له 2024 كۆتایی ده‌هات، به‌رامبه‌ر 50 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس.