سەردانی گەشتیاران بۆ تورکیا بۆ نیوە کەمی کردووە
964+
دیلان محەمەد جەزا
بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئەم هاوینە گەشتی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.
پارساڵ لەم کاتانەدا و تەنیا بۆ تورکیا، رۆژانە سێ فڕۆکە گەشتیاری هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا دەبرد، بەڵام ئەمساڵ بۆ نیوە دابەزیوە.
عەتا ئەنوەر، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیا و نووسینگە گەشتیاریەکانی سلێمانی بە 964 وت، بەهۆی وەستانی گەشت بۆ وڵاتی تورکیا لەشاری سلێمانیەوە، ڕێژەی گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە زۆر دابەزیوە، بە جۆرێک بۆ 50% دابەزیوە.
دەشڵێت: ئێستا ئەو کەسانەی دەیانەوێت گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن، سەردانی ئێران دەکەن، بەهۆی پێویست نەبوون بە ڤیزا و هەرزان دەکەوێت لەسەر هاوڵاتیان.
وتیشی “لەم کاتەدا کەش و هەوا گەرمە و هاوڵاتیان دەیانەوێت سەردانی شمالی ئێران بکەن”.
تەنیا لە پارێزگای سلێمانی 190 کۆمپانیا و بریکاری گەشتیاری هەیە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق