یانەی برایەتی خۆی بۆ خولی کوردستان ئامادە دەکات
964+
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
یانەی برایەتی بە نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرەکەی و هێنانی سێ یاریزانی نوێ ئامادەکارییەکانی دەستپێکرد بۆ خولی کوردستان.
یانەی برایەتی لە خولی نایابی کوردستان یاری دەکات و دەستی کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ.
دەستپێکی ئامادەکارییەکانی یانەکە بە نوێکردنەوەی گرێبەستی هێور مستەفای راهێنەر و نوێکردنەوەی گرێبەستی 12 یاریزانی دیکە دەستی پێکرد.
برایەتی، بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی نوێ کردووە.
هەریەکە لە یاریزان محەمەد حەمید، گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان لە یانەی خاک، ئاسۆ محەمەد یاریزانی هێرشبەری یانەی چوارقوڕنە و محەمەد فاتیح، هێرشبەری یانەی بروسک، ئەو سێ یاریزانەن کە گرێبەستیان لەگەڵ یانەکە کردووە.
هێور مستەفا، راهێنەری یانەکە بە 964 وت، بە پێویستمان زانی زوو گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانانەدا بکەین و سەرکەوتووش بووین، جگە لەم یاریزانانەش چەند یاریزانێکی دیکەش دەگوازینەوە.
یانەکە لە هەوڵ و گفتوگۆ دایە گرێبەستی یاریزانەکانی دیکەشی نوێ بکاتەوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق