فڕانک کیسێ. وێنە: سۆشیال میدیا
كیسێ خیانه‌تی لێكرا
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای ئه‌وه‌ی عوسمان دێمبێلی به هۆی ئەوەی هەستی بە خیانه‌تی ئیداره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا کرد و یانه‌كه‌ی جێهێشت و خه‌ریكه ده‌چێته پاریس سانجێرمان، ئێستا یاریزانی كۆتدیڤواری فرانك كیسێ به هه‌مان شێوه‌ی دێمبێلی، رایگه‌یاندووە هه‌ست به‌وه ده‌كات له‌لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌ی بارسێلۆناوه خیانه‌تی لێكراوه.
كیسێ له ده‌رگه‌ی دواوه و به بێده‌نگی یانه‌ی بارسێلۆنا جێده‌هێڵێت و خه‌ریكه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌هلیی سعودییه‌وه بكات.
رۆژنانه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له كه‌سێكی نزیكی كیسێیه‌وه گواستییه‌وه، چاڤی راهێنه‌ری پاریس له ماوه‌ی رابردوودا زۆر به كه‌می قسه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه كردووه و پشتگوێی خستووه، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی روون بووه بۆ یاریزانه‌كه، كه پێویسته بڕوات.
سه‌رچاوه ده‌ڵێت، كیسێ پێی وایه بارسا فێڵیان لێكردووه، چونكه به‌بێ به‌رامبه‌ر گواستیانه‌وه یانه‌كه و له‌م هاوینه‌شدا بۆ پاره زوو ده‌ستبه‌رداری بوون.