زاواكه‌ی كوشت و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا

+964

ژووری هەواڵ

له‌ قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ سه‌ر به‌ هه‌ولێر، پیاوێك زاواكه‌ی خۆی كوشت و دواتر خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی 964 ده‌ستی كه‌وتووه‌، رووداوه‌كه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی روویداوە و له‌ ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵی بووه‌ و كوشتنه‌كه‌ش له‌ ماڵی خه‌زووره‌كه‌ بووه‌، دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ هاتووه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بباته‌وه‌، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵی باوكی.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان بكوژه‌كه‌ خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه‌.

964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌ وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌ڵام نه‌درانه‌وه‌.