کیک بۆکسێنی سلێمانی خۆی رێکدەخاتەوە

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

فیدراسیۆنی کیک بۆکسێنی عێراق لقی سلێمانی خۆی رێکدەخاتەوە.

لەهۆڵی نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان، فیدراسیۆنی کیک بۆکسێن کۆبونەوەیەکی لەگەڵ راهێنەران و یاریزانانی ئەو یارییە ئەنجامدا، بەمەبەستی رێکخستنەوەی هۆڵەکان و ئامادەکاری بۆ بەرێوەچونی پاڵەوانیەتی عەرەب.

ئازاد محەمەد، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراق بە 964ـی راگەیاند، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە تایبەت بوو بەوەی کە لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە هۆڵی یاری کیک بۆکسێن کراونەتەوە بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی یاسایی رێکبخرێنەوە و ئەو هۆڵانەی کە مۆڵەتیان نییە مۆڵەت دەربهێنن.

وتیشی، بەشێکی تری کۆبونەوەکە باس لەوە کرا کە پاڵەوانیەتییەک ئەنجام بدەن بۆ دەستنیشانکردنی هەڵبژاردەی سلێمانی.

کیک بۆکسێن یەکێکە لەو یارییانەی کە لە سنوری پارێزگای سلێمانی گرنگی زۆری پێ دەدرێت و هەوادارێکی زۆری هەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی