لە کرماشان 34 ژن لەکاتی مەلەکردندا ژەهراوی بوون
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، 34 ژن لەکاتی مەلەکردندا بە گازی کلۆر ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
رۆژی یەکشەممە 6.8.2023، مەسعود قەلعە سەفیدی، بەرپرسی فریاکەوتنی کرماشان بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرانی راگەیاند، بەهۆی تەقینی بۆری گواستنەوەی گازی کلۆر و دزەکردنی گازەکە بۆ نێو مەلەوانگەیەکی شارەکە، 34 ژن لەکاتی مەلەکردندا ژەهراوی بوون.
دوو کەس لەو ژنانەی ژەهراوی بوون براونەتە نەخۆشخانەی کرماشان و چوار کەسی دیکەش لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی چارەسەریان وەرگرتووە.
رەوشی تەندروستی 18 کەسیان هەر زوو باش بووە و لەپاش وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی شەهادە نێردراونەتەوە ماڵەوە، مەسعود قەلعە سەفیدی وای وت.
ئەو 10 ژنەی دیکە، هەر لە نزیک مەلەوانگەکە لە رێگەی خزمەتگوزاری ئەمبوڵانس ئۆکسجینیان وەرگرتووە و چارەسەر کراون.
گازی کلۆر رەنگی سەوزێکی زەرد باوە، بۆنێکی ناخۆشی ھەیە و لە مەلەوانگەکاندا وەک پاککەرەوەیەک بەکاردێت بۆ لەناو بردنی میکرۆب.