گۆشتی مەڕ و كاوڕ لە قەسابخانەكانی سلێمانی - وێنە: 964
هۆکارەکەی روونکراوەتەوە
ئێستا خەڵکی سلێمانی کەمتر گۆشتی سوور دەخۆن
964+
پێشەوا محەمەد
بەهۆی دواکەوتنی موچە و گرانیی نرخەکەیەوە، دانیشتوانی سلێمانی کەمتر لە جاران گۆشتی سوور دەخۆن و گوشتارگەکەشی دەڵێت، بەرهەمیان 15 تۆنی رۆژانە کەمی کردووە.
پێشتر کوشتارگەکە رۆژانە 100 سەر ئاژەڵی گەورە و 1000 ئاژەڵی بچووکی سەردەبڕی، بەڵام ئێستا بۆ 60 سەر ئاژەڵی گەورە و 700 سەر ئاژەڵی بچووک کەم بووەتەوە.
شاڵاو عارف، سەرۆکی بەشی ڤێتێرنەری کوشتارگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “پێشتر رۆژانە 50 تۆن گۆشتیان خستووەتە ناو گۆشتفرۆشییەکانەوە، بەڵام ئێستا ئەو رێژە بووە 35 تۆن”.
دەشڵێت، نرخی گۆشت ئێستا بە 20 هەزار و سەرو ئەو نرخەش دەفرۆشرێت بۆ یەک کیلۆ، “دواکەوتنی موچەش بەیەکەوە هۆکاری کەمتر سەرفبوونی گۆشتی سوورن”.