دیمەنی هاوینەهەواری بێخاڵ _ وێنە: دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار قسه‌ى خۆی هه‌یه
شوێنە گەشتیارییەكانى هه‌رێم بۆ کەسانی به‌ته‌مه‌ن و خاوەن پێداویستی تایبەت نه‌گونجاون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، له زۆرینه‌ى شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان، رەچاوی شوێنی تایبه‌ت بۆ کەسانی به ته‌مه‌ن و خاوەن پێداویستی تایبەت نەكراوە، ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزاریش ده‌ڵێت، له‌مه‌ودوا پڕۆژه نوێیه‌كان ره‌چاوى ده‌كه‌ن.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژى دەستەى گەشتوگوزارى هه‌رێم بۆ 964ـى پشتڕاستیكرده‌وه كه زۆربه‌ى ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ره‌چاوى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌یان نه‌كردووه، به‌ڵام وتیشی “له‌مه‌ودوا هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری بكرێت پێویسته ئه‌و تایبه‌تمه‌نديیه ره‌چاو بكات”.
روونیكرده‌وه، پڕۆژه و ناوچه گه‌شتیاریه‌كان كه پێشتر جێبه‌جێكراون ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یان نیه، چونكه ده‌ڵێت “ئه‌وكاته‌ى دروستكراون ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار یاسایه‌كی تایبه‌تى نه‌بووه تا ناچاریان بكات بیكه‌ن”.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌رێگه‌ى رێنماییه‌كانیانه‌وه پڕۆژه و شوێنه گه‌شیارییه‌كان راده‌سپێرن كه ره‌چاوى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه بكه‌ن كه كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له‌ناو ئه‌و ناوچه و پڕۆژانه پێویستیانه.