ئیلۆن مەسک پارە دەداتە بەکارهێنەرانی تویتەر

964+

عادل کانەبی

ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی کۆمپانیای ئێکس و تویتەری رابردوو رایگەیاند، کە پارەی دەبەخشێتە بەشداربووانی خزمەتگوزاری ئێکس پریمیوم بلوو.

ئەمڕۆ شەممە، ئیلۆن مەسک لە پلاتفۆڕمی ئێکس وتی، بەشداربوونی ئێکس بلوو پریمیوم مافی ئەوەیان هەیە کە سوودمەندبن لە قانزاج و داهاتی رێکلامەکانی کۆمپانیای ئێکس.

وتیشی، ئەو کەسانەی کە سوودمەند دەبن دەبێت چەند مەرجێکیان تێدابێت لەوانەش، دەبێت بەشداربێت لە ئێکس بلوو پریمیوم، تەمەنی لە سەرووی 18 ساڵییەوە بێت، هەروەها دەبێت زیاد لە 500 فۆلۆوەرزی هەبێت و لە ماوەی سێ مانگی رابردوو دەبێت بینەری پۆستەکانی سەرووی 15 ملیۆن بێت.

بەشداربووانی ئێکس بلوو سوودمەند دەبن لە چەند خزمەتگوزارییەک کە لە ماوەی رابردوو ئیلۆن مەسک رایگەیاند ئەویش بریتیە لە: پێدانی سەحە شینەکە بەشداربووان و رێگەیان پێ دەدرێت پۆستەکانیان دەستکاری بکەن دوای بڵاوکردنەوەیان و هەروەها دەتوانن وشەی زیاتر لە پۆستەکان بەکاربهێنن.

گۆڕینی ناوی تویتەر بۆ ئێکس دوای ئەوە هات کە کۆمپانیای مێتا ئەپێکی نوێی بە ناوی سرێدز بۆ رکابەرایەتیکردنی تویتەر خستە بەردەست بەکارهێنەران، کە لە پێنج رۆژی دەستپێکیدا 100 ملیۆن بەکارهێنەری ئینستاگرام ناوی خۆیان تێیدا تۆمارکرد و بە رکابەرێک بۆ تویتەر سەیرکرا، چونکە ئەویش بە هەمان شێوەی تویتەر رێگە بە بەکارهێنەر دەدات نووسین بڵاوبکاتەوە.