بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سۆران. وێنە:964
13 کاتژمێر کارەبا نابێت
خشتەی پێدانی کارەبای نیشتمانی گۆڕدرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، گۆڕانکاری کردووە لە پێدانی کارەبای نیشتمانی بە سۆران و بە پێی خشتەیەکی نوێ لەمەودوا رۆژانە ئیدارەکە 11 کاتژمێر کارەبای دەبێت.
کارەبای سۆران خشتەیەکی نوێی پێدانی کارەبای نیشتمانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە سنووری ئیدارەکەدا کارەبای نیشتمانی لە کاتژمێر 1:00ـی شەو تا 12:00ـی نیوەڕۆ دەبێت، واتە دەبێت مۆلیدەکان رۆژانە 13 کاتژمێر کارەبا بدەن.
لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆوە تا 5:30ـی ئێوارە، کارەبا لە رێگای مۆلیدە ئەهلییەکانەوە دابین دەکرێت.
بە پێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن کارەبای سۆرانەوە بڵاوکراوەتەوە، کارەباى بازاڕی سۆران تا کاتژمێر 7:00ـی ئێوارە دەبێت.
کارەبای نیشتمانیی گوندەکانیش بەم جۆرە دەبێت، “کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 3:30ـی ئیوارە دەبێت، هەروەها کاتژمێر 6:30ـی ئێوارە تا کاتژمێر 2:00ـی شەو دەبێت”.