سەرۆکایەتی شارەوانی دارەتوو - وێنە: 964
سەبارەت بە زەویە سندوقییەکانە
داوای کەمکردنەوەی نرخی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو دەدرێت
پێشەوا محەمەد
پیشنیارێک هەیە وەرگرتنی پارە لە زەوییە سندوقییەکان بۆ دروستکردنی خانوو لە 30%ـی نرخی زەوییەکەوە بکرێت بە 10%.
ئەگەر پێشنیارەکە ببێت بە بڕیار زەوییە سندوقییەکانی سنووری شارەوانی هەولێر و دەوروبەری دەگرێتەوە.
زەوی سندوقی بەو زەوییە دەوترێت کە بە زەوییەک دەوترێت، کە لانیکەم یەکێک لە لایەکانی کراوەتە خانوو.
ئەو زەوییانە پێشتر زیادەڕۆ بوون، واتە دەکەوتنە بەر ماستەرپلانی شارەوانییەکان، دواتر خەڵکێکی زۆر خانووی لەسەر دروستکردن، بەڵام هەمیشە حکومەت هەڕەشەی رووخاندنی دەکردن.
“دوای بڕیاری رێگەدانیان بە خانووکردن، هەر هاوڵاتیەک داوای بکردایە ئەو زەویان بکات بە خانوو 30%ـی نرخی زەوییەکەیان لێوەردەگرت، ئێستا پێشنیار هەیە ئەو نرخە بۆ 10% کەمبکرێتەوە”، سەرچاوەیەک لە شارەوانی هەولێر وای بە 964 وت.