ئەمساڵ هەرزانی نرخی “کا” ئاژەڵی تێر کردووە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ساڵی پار عارەبانەیەک کا نرخەکەی نزیکەی بە 270 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمساڵ نرخەکەی بە تەواوی هەرزان بووە.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ لە پارێزگای دهۆک بە 964ی وت، ساڵانی رابردوو بەهۆی کەمیی رێژەی گەنم لەگەڵیدا کا کەم بوو، نرخەکەشی گران بوو، ئەمساڵ تەواو پێچەوانەیە.
وتیشی، وتیشی ئەمساڵ پاوانێکی زۆر لە سنووری پارێزگای دهۆک هەیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە نزیکەی 776 هەزار دۆنم گەنم چێندرا بوو، ئەمەش وایکرد 350 هەزار تۆن بەرهەمی هەبێت، ئەوە بوو بەهۆکاری زۆربوونی کا، ئێستا یەک عارەبانە نرخی 60 هەزار دینارە.
ئیسماعیل مەعروف، هاوڵاتیەکی سنووری قەزای شێخانە و ئاژەڵدارە و بە 964ی وت، ئەمساڵ نرخی کا هەرزانە و ئەمە بووەتە هۆی بووژانەوەی بازاری بەخێوکردنی ئاژەڵیش لە ناوچەکە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی
+1