حازم ئەکرەم....فۆتۆ: سۆشیال میدیا
دوو وەرزشوانی کەرکوکی لە ٢٤ کاتژمێردا گیانیان لەدەست دا
لە ماوەی کەمتر لە ۲٤ کاتژمێری رابردوو، له شاری کەرکوک دوو وەرزشکار گیانیان له ده‌ست دا، یەکێک لەو وەرزشوانانه پاڵەوانی عێراق و ئاسیایه.
حەربی خالید سەرۆکی نوێنەرایتی کەرکوکی لیژنەی ئۆڵمپیی عێراق به 964+دی وت، “بەداخەوە دوو وەرزشوانی دێرینی کەرکوک بە ناوەکانی حازم ئەکرەم و رەمزی عەبدوڵڵا لە ٢٤ كاتژمێری رابردوو كۆچی دواییان كرد”.
حازم ئەکرەم لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٩ی کەرکوکه، لە ساڵی ۱۹۹۰ یاریزانی یانەی وەرزشیی سەورە بوو، پاڵەوانی زۆرانبازی بوو لەسەر ئاستی عێراق و ئاسیا و خاوەن چەندان نازناو بوو.
“حازم ئه‌كره‌م ماوەی چەند مانگێک بوو به ده‌ست نه‌خۆشیی ده‌یناڵاند، کە دەبوو نەشتەرگەری بۆ بکرێت و گورچیلەی بۆ بگۆڕن، بەڵام بەهۆی ئەوەی بژێوی ژیانی وەکو پێویست نەبوو، نەیتوانی دابینی بكات و هه‌ر بەم هۆیەشه‌وە دره‌نگانێکی شەو رابردوو كۆچی دوایی”، حەربی خالید وای وت.
سەرۆکی نوێنەرایتی کەرکوکی لیژنەی ئۆڵمپی ئه‌وه‌شی به 964+ وت، وه‌رزشوانی دێرینی كه‌ركوك رەمزی عەبدۆڵڵا شه‌وی رابردوو به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.

ره‌مزی عه‌بدوڵڵا ته‌مه‌نی نزیکەی ٦۰ ساڵ دەبوو، یاریزانی پێشووی تۆپێ پێ بوو، له تیپه میللییه‌كان و یانه‌ی كه‌ركوك یاریی كردووه، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می ئاواره‌یی له ئێران له یاریكردن به‌رده‌وام بووه.
كۆچی دوایی ئه‌م دوو وه‌رزشوانه له كاتێكدایه، هه‌ر دوێنێ له كه‌ركوك په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری وه‌رزشوانی دێرین و كه‌سایه‌تی ناسراوی وه‌رزشی شێخ ستار عه‌بدوڵڵا لادرا.