دیدار حامد: گۆڵپارێزانی هەولێر نێودەوڵەتین و ئامادەن
964+
هێژا خەسرەوە – بەغدا
دیدار حامد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر و گۆڵپاریزی پێشووی یانەکە بە 964ی وت، گۆڵپاریزانی یانەکە بۆ یاری سبەی لەوپەری ئامادەباشیدان و هیچ کیشەیەکیان نییە، ئەو ئاستەی تا ئێستا پێشکەشیان کردووە جێی دڵخۆشیە و شایانی ئەوەیە بەوپەڕی دڵنیاییەوە بلێین دوو گۆڵپارێزی نێودەوڵەتیمان هەیە و بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامەکە.
سبەی لە یاریی کۆتایی جامی عێراق، هەولێر و قوەی جەوییە لە یاریگەی شەعب لە بەغدا بەیەک دەگەن.