هەولێر دوائامادەکاری بۆ یاری کۆتایی کرد
964+
هێژا خەسرەو – بەغدا
یانەی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دوایەکەی مەشقی لە یاریگەی یانەی نەفت لە بەغدا ئەنجام دا و سەرۆکی یانەکەش دەڵێت، ئێستا تۆپ لە یاریگەی راهێنەر و یاریزانەکانە.
مەشقەکانی یانەی هەولێر زیاتر مەشقی سووک بوون و تەواوی یاریزانان تێیدا بەشداربوون.
وەلید عارەب سەرۆکی یانەی هەولێر بە 964ی راگەیاند، وەک دەستەی کارگێڕیی بە پاڵپشتیی بەرپرسانی شاری هەولێر، هەموو پێداویستییەکانی تیپەکەمان دابین کردووە و چاوەڕێی بردنەوە دەکەین.
وتیشی، ئەوەی لەسەر ئێمە بوو جێبەجێمان کردووە، ئێستا تۆپ لە یاریگەی راهێنەر و یاریزانانە بۆ ئەوەی یاریی کۆتایی ببەنەوە و جامەکە بۆ هەولێر بەدەست بهێنن.
سبەی لە یاریی کۆتایی جامی عێراق، هەولێر و قوەی جەوییە لە یاریگەی شەعب لە بەغدا بەیەک دەگەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا