له‌ یه‌ك شوێن و كاتدا دوو رووداوى هاتوچۆ روویاندا

964+
دیلان محەمەد جەزا – سليمانى

دوو ڕووداوی هاتوچۆ لە یەک شوێندا ڕوویدا لە یەک کاتدا لەسەر شەقامی سەرەکی سەرچنار نزیک هۆتێل ئەبو سەنا، سێ کەس بریندارن.

بەپێی زانیاریەکانی 964، ڕوودای یەکەمیان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا بووە و سێ کەس بریندارن، ڕووداوی دووەمیان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە و لە سایدی بەرامبەر بووە.

ئێستا بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە دەکرێت.