لە سلێمانی 121 خێزانی ئێزدی کەمپی ئاشتیان جێهێشتووە

964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

لە 250 خێزانی ئێزیدی کە لە کەمپی ئاشتی نیشتەجێبوون 129 خێزان ماونەتەوە، ئەوانی دیکە گەڕاونەتەوە شنگال یان چوون بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.

کەمپی ئاشتی لە عەربەت و لە پارێزگای سلێمانی، تاکە ناوچەی مانەوەی کوردانی ئێزدی بوو کە بەهۆی جینۆسایدەوە لە ساڵی 2014ـەوە لە شنگالەوە ئاوارەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بوون.

عامر عادل، بەرێوبەری کەمپی ئاشتی ئەمرۆ پێنجشەممە بە 964ی وت، “121خێزانی دیکەمان بەشێکیان گەڕاونەتەوە شنگال، ئەوانی دیکەش چونەتە وڵاتانی ئەوروپا”.

لەبارەی هۆکاری نەگەڕانەوەی تەواوی کوردانی ئێزیدیش وتی، “نالەباری رەوشی سیاسی و ئەمنی، نەمانی ژێرخانی خزمەتگوزاری و رێگەوبان، هەروەها نەمانی سەرچاوەی خۆبژێویانە، کە درێژەیان بە ژیانکردن لێرە داوە”.

ساڵی 2014 رێکخراوی داعش هێرشی کردە سەر شنگال و شەش هەزار و 417 ئێزیدی رفێندران، بە قسەی فەرمانگەی کاروباری ئێزیدییەکان، تا ئێستا سێ هەزار و 570 کەسیان رزگار کراوە. هەر ەو هێرشەدا نزیکەی 400 هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد