ئێمباپێ ئەستێرەی فەرەنسی. فۆتۆ: X.
ریال مه‌درید پلانی جه‌هه‌ننه‌می بۆ ئێمباپێ هه‌یه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌درید یاری به ده‌ماری به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كه‌ن له بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی كیلیان ئێمباپێ.
هه‌موو دنیا چاوه‌ڕێیه ریال مه‌درید به فه‌رمی داوای ئێمباپێ له پاریس بكات، به‌ڵام پێرێز و به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه خۆیان بێده‌نگ كردووه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن.
رادیۆی ماركا ده‌ڵێت، یانه‌ی ریال مه‌درید خۆی ئاماده‌كردووه له رۆژانی كۆتایی مێركاتۆی ئه‌م هاوینه‌دا ئۆفه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ پێشكه‌ش به یانه‌ی پاریس بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كات بۆ گفتوگۆ نه‌مێنێت و پاریس داوای پاره‌ی زیاد بكات.
ریال ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی خۆی له پاریس بكاته‌وه، كه هاوینی رابردوو 200 ملیۆن یۆرۆیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئێمباپێ خسته‌ڕوو، به‌ڵام دواجار ره‌تكرایه‌وه.
پاریس ناچاره ده‌ستبه‌رداری ئێمباپێ ببێت، چونكه یاریزانه‌كه رایگه‌یاندووه هاوینی داهاتوو تیپه‌كه جێده‌هێڵێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات یانه‌كه هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كی ده‌ستنه‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌م هاوینه به هه‌ر نرخێك بێت هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات به‌ڕێی بكات.