سووتانی بەشێک لە چیاکانی شارباژێر. وێنە:964
مانگی رابردوو شارباژێڕ پشکی شێری بەرکەوت لە ئاگردا
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا زۆرترین حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە هەبووە، زیاد لە 21 هەزار دۆنم زەوی سووتاوە، ناوچەی شارباژێڕ پشکی شێری بەرکەوتووە.
عەمید هێمن کەمەرخان بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە 964 راگەیاند، بە تەنیا لە مانگی حەوتدا زیاد لە 21 هەزار دۆنم پووش وپاوان و دار سووتان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، لەو ڕێژەیە زیاد لە 14 هەزار دۆنمی لە ناوچەی شارباژێڕ بووە.
لەسەر ئەو رووداوی ئاگرکەوتنەوانە 13 کەس دەستگیرکراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە بۆ لێپێچینەوە لەگەڵیاندا.
ئەمساڵ سنوری ناوچەی شارباژێڕ رووداوی ئاگر کەوتنەوە تیایدا زۆر بووە، بۆیە پشکی شێری بەرکەوتووە لە چاو ناوچەکانی تری پارێزگای سلێمانیدا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی