دیمه‌نێكی بڕینه‌وه‌ى داره به‌ته‌مه‌نه‌كه.. وێنه: دارستانى ده‌ربه‌ندیخان
له‌ترسی پۆلیس رایكرده ناو كێڵگه‌یه‌كی مین
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان، به‌دواى داربڕێكه‌وه بوون ده‌ستگیری بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و راده‌كاته ناو كێڵكه‌یه‌كی مین و ده‌ربازى ده‌بێت
ئه‌و كه‌سه له گوندى قاشتىی سه‌ر به قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان، خه‌ریكی بڕینەوەی داری سروشتی ده‌بێت بۆ ده‌ستكه‌وتنى مێش هه‌نگوین.
پۆلیس ده‌ڵێت، تۆمه‌تباریان له‌ده‌ست ده‌رچوو، بەڵام توانرا دەست بەسەر موشارێکی کارەبایی و زنجیرێكی موشار و دەستێك جلی تایبەت بەهەنگ بڕین دا بگرن.
ده‌شلێت ئه‌و داره‌ى بڕیوه‌تییه‌وه له جۆر بەڕووه و دارێكی به‌ته‌مه‌نیشه.