كامووسه‌ك به سه‌ختترین هاویندا تێده‌په‌ڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گوندى كامووسه‌كى سه‌ر به ناحیه‌ى سكتان، به هاوینێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر بیرێكیان وشكی كردبوو و تا ئێستاش هیچ بیره ئاوێكی تازه‌یان بۆ لێنه‌داونه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌كه به تانكه‌ر ئاو بۆ دانیشتوانى ئه‌و گونده ده‌چێت، كه 130 خێزانى لێده‌ژی و ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى نزیكه‌ی 600 كه‌سه.
ساڵى پار بیرێکی ئیرتیوازی بۆ دانیشتووانی گوندی کۆلکەڕەشى نزیك له كامووسه‌ك لێدرا، به‌هۆیه‌وه بیره‌كه‌ی كامووسه‌ك وشكى كرد، له‌وكاته‌وه تا تێستا چاوەڕێن له‌سه‌ر بودجه‌ى وشکەساڵیی بیرێكی نوێیان بۆ لێبدرێته‌وه.
بیرەکەی حکومەت گوندێک دەحەسێنێتەوەو گوندێک بێ ئاو دەکات
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكتان، به 964ـى راگه‌یاند، كه خه‌ڵكی گوندى كامووسه‌ك به‌هۆی وشكبوونى بیره‌كه‌یان رووبه‌ڕووى كێشه‌وگرفت بونه‌ته‌وه، بۆیه ده‌ڵێت “ماوه‌یه‌كه به تانكه‌ر ئاویان بۆ دابین ده‌كه‌ین”.
وتیشی، ئێستا پاره‌ى وشكه‌ساڵییان له‌به‌رده‌سته و پلانێكیان هه‌یه كه كێشه‌ى ئه‌و گونده به لێدانی بێرێكى نوێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 كه پێشتر له لایه‌نه فه‌رمییه‌كانى كۆیه وه‌ریگرتووه، زیاتر له 999 ملیار دینار بودجه‌ى وشكه‌ساڵى بۆ سنوورى قه‌زاى كۆیه ته‌رخان كراوه، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا به‌شێكى بۆ ناحیه‌ى سكانه.