بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی - وێنە: سۆشیال میدیا
وانەبێژ کێشەیان بۆ پەروەردەکانی دەرەوەی شار دروست کردووە
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕیاری وەرنەگرتنی وانەبێژی نوێی دەرکردووە، ئەوەش کێشەی بۆ پەروەردەکانی دەرەوەی شار دروست کردووە.
بڕیارەکە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023 – 2024 جێبەجێ دەکرێت.
لە هەرێمی کوردستان 35 هەزار مامۆستای وانەبێژ بوونیان هەیە.
“مامۆستایەکی زۆر لە سنووری پەروەردەکانی دەرەوەی شار داوای گواستنەوە و دانانی کاتی دەکەن، بەڵام ئەگەر وانەبێژی نوێ دانەمەزرێت ئەوا بۆشایی دروست دەبێت، بۆیە هیچ کام لەوانە قبوڵ ناکرێن و ئەوەش بووەتە هۆی سەرقاڵیی پەروەردەکان”، ئەوە قسەی عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانییە بۆ 964.
دەشڵێت، بڕیارەکە ئەمساڵ دراوە و نازاندرێت ئاخۆ بۆ ساڵانی تر بەردەوام دەبێت یاخود نا.