بەنداوی دەربەندیخان - وێنە: 964+
لە دەربەندیخان
کێشەی ئاوتان هەبوو پەیوەندی بە قایمقامەوە بکەن
964+
توانا نەقی
دەربەندیخان پێشتر هەر کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەبوو ئێستا ئەو ئاوەشی کە رۆژانە بەکاریدێنن بەشێک لە گەڕەکەکانی بێ ئاو بوون و قایمقام دەڵێت چارەسەری دەکەین.
قایمقامی قەزاکە ئاگاداری هاوڵاتیانی کردووەتەوە هەر کێشەیەکی ئاویان هەبوو راستەوخۆ پەیوەندی بەوەوە بکەن و ئەو دەچێتە گەڕەکەک بۆ چارەسەرکردنی.
لەلایەکی دیکە بڕیار وایە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە پاڵاوتگەی ئاوی دەربەندیخان بکەوێتەوە کار کە ئەوەش بەشێک لە کێشەکانی ئاوی قەزاکە چارەسەر دەکات.
سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، هەموو گەڕەکەکان نا بەڵام بەشێک لەگەڕەکەکان کێشەی ئاویان هەیە، ئەویش ئاوی خواردنەوە نا چونکە هەتر نیانە بەڵکو ئەو ئاوەیە کە پیسە و بۆنی هەیە بەڵام بۆ هاوڵاتیان پێویستە.
وتیشی، سەدان پەیوەندییان پێوەکراووە و خۆیان رۆشتوونەتە گەڕەکەکان بە پێی توانا کێشەکانیان چارەسەر کردووە، بەڵام بەشێک لە ماڵانیش خەتایان هەیە بەوەی هەیە سێ ئاوی با نایاسایی راکێشاوە و مافی هاوڵاتی تر دەخوات.
سلێمان محەمەد دەڵێت، ناوەڕاستی مانگی پێشوو واتە مانگی شەش لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای جێبەجێکار کۆبوونەتەوە و ئەو بڕە پارەی کە داواین کردبوو دابینکراوە بۆ کەوتنە کاری پاڵاوگەی ئاو و چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیەوە بکەوێتەوە کار
پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان زیاتر لە 55٪ـی کارەکانی تەواو بووە، تەنیا کاری میکانیک و کارەبا ماوە و بە تەواوبوونیشی سنووری قەزای دەربەندیخان کێشەی کەمی ئاوی پاکیان چارەسەر دەبێت.