له رووداوێكی هاتوچۆدا هه‌شت ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیاندادا
+964
دیلان محەمەد
له شه‌قامی شه‌ست مه‌تریی سلێمانی له رووداوێكی هاتوچۆدا بارهه‌ڵگرێك له‌گه‌ڵ حه‌وت ئۆتۆمبێلی دیكه به‌یه‌كیاندادا.
ئۆتۆمبێله‌كان زیان و زه‌ره‌ری زۆریان به‌ركه‌وتووه، به تایبه‌تی دوو له تاكسییه‌كان.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، بارهه‌ڵگره‌كه ستۆپی نه‌ماوه و خۆی كێشاوه به 7 ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا، كه سێیان ته‌كسی و چواریان تایبه‌تن.
تا ئێستا چه‌ند كه‌سێك بریندارن و رووداوه‌كه له نزیك مزگه‌وتی شێخ سه‌عیدی پیران روویداوه.
یه‌كێك له برینداره‌كان كه پێده‌چێت شۆفێری یه‌كێك له تاكسییه‌كان بێت، برینه‌كه‌ی قورسه.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له تاكسییه‌كان به ته‌واوی تێكشكاوه و هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌ماوه.
هه‌ر به هۆی رووداوه‌كه كێشه‌ی هاتوچۆ دروست بووه و ئه‌و ئاراسته‌ی رووداوه‌كه‌ی لێ بووه، داخراوه و ئێستا تیمه‌كانی ته‌ندروستی و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ له شوێنه‌كه‌ن.
دارشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا