یانەی پێشمەرگە فێستیڤاڵی کاراتێی ئەنجامدا
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی فێستیڤاڵی ساڵانەی تیمی کاراتێی بەڕێوەبرد.
لەنێو هۆڵی ئەندازیار ئەحمەد و وەک نەریتێکی ساڵانە، یانەی وەرزشی پێشمەرگە فێستیڤاڵی یاری کاراتێی بۆ تیمی خوار 13 ساڵان سازکرد.
ئەرسەلان مورادی سەرپەرشتیاری یاری کاراتێی یانەی پێشمەرگە بە 964ـی راگەیاند، ساڵانە ئەم فێستیڤاڵانە سازدەکەن تاوەکو ئاستی یاریزانەکانیان دیاری بکەن.
وتیشی، لەبەر ئەوەی هیچ خول و پاڵەوانیەتییەک بۆ ئەم ئاستی تەمەنە نییە کە ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەوان ئەم چالاکییە ئەنجام دەدەن بۆ یاریزانەکانیان تاوەکو ئاستیان بەرز بکەنەوە.
لەم فێستیڤاڵەدا 73 یاریزان لە جۆری کۆمێتە بەشداریان کرد و دوای تەواو بوونی رکابەرییەکانیش 15 یاریزان دەستنیشانکران تاوەکو بەشداری پاڵەوانیەتی کوردستان بکەن، کە بریار وایە رۆژی 4. 8. 2023 لە شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی