دوو کۆگا و چەند دوکانێکی جوانکاری ئاگریان تێبەربوو

964+

کاروان ساڵحی

لەشەقامی پزیشکانی شاری کەرکوک ئاگر لە دوو کۆگا و چەند دوکانێکی فرۆشتنی جوانکاری و پزیشکی کەوتەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە 30.7.2023  ئاگر لە چەند دوکانێک و کۆگایەک لەشەقامی پزیشکانی کەرکوک کەوتەوە، تەنیا زیانی مادی لێ کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری و شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەن و تاوەکو ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە.

جاسم ئەحمەد، خاوەنی یەکێک لە دوکانەکان بە 964ی وت، تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانین چییە وسەرەتا لە دیوی پشتەوە ئاگر بەرزبووە و تەنیا توانیمان خۆمان رزگار بکەین.

وتیشی، ئەوەی سووتاوە پێکهاتوە لە دوو کۆگا و سێ دوکانی گەورە لە شێوەی کۆمەڵگا کە تایبەتە بە فرۆشتنی پێداویستی پزیشکی و جوانکاری  و کەرەستەی خاوەن پێداویستی تایبەتی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی