ناوبژیوانانی فوتساڵی عێراق له سلێمانی خۆیان نوێدهكهنهوه
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی خولێکی نێوەدەوڵەتی بۆ ناوبژیوانانی عێراق لە یاریی فوتساڵ دەستیپێکرد و تا كۆتایی مانگ بهردهوام دهبێت.
بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودهوڵهتی “فیفا” و بە هاوکاریی فیدراسیۆنی عێراق، خولێکی نێودەوڵەتی بۆ ناوبژیوانانی عێراق کرایەوە.
هاوکار سالار ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی کورد لە یاریی فوتساڵ، بە 964ـی وت، بۆ دووەم ساڵە لەسەریەک خولێکی گەورەی لەم شێوەیە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و خولەکەش بە مەبەستی ئامادەکاری ناوبژیوانانە بۆ وەرزی داهاتووی رکابەرییەکانی عێراق.
وتیشی، “یەکێک لە باشترین ناوبژیوانانی ئەم یارییە وانەکان دەڵێتەوە و ئەو گۆرانکارییە تازانەش کە لە یاساکانی فوتساڵدا گۆرانکارییان بەسەردا هاتووە، بە ناوبژیوانانی بەشداربووی خولەکەی دهگهیهنێت”.
خولەکە بە هەردوو شێوازی تیۆری و پراکتیکی دهبێت، لە لایەن بەدرۆل هیشامی مالیزی و بە یارمەتی هاوکار سالار، وانەکان پێشكهش دهكرێن، خولەکە تا رۆژی 1. 8. 2023 دەخایەنێت، کە 36 ناوبژیوان بەشدارییان کردووە و 8 ناوبژیوانیان کوردن.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا