سادیۆ مانێ بۆ لای رۆناڵدۆ
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دواجار یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی توانی سه‌ركه‌وتووبێت له گواستنه‌وه‌ی سادیۆ مانێی هێرشبه‌ری سه‌نیگالی.
تۆڕی CBS بڵاویكرده‌وه، سادیۆ مانێ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی كرد به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 40 ملیۆن یۆرۆ و گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه.
سادیۆ مانێ هاوینی رابردوو په‌یوه‌ندی به بایرن میونشنی ئه‌ڵمانییه‌وه كرد، به‌ڵام له‌وێدا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتووبێت، جگه له‌وه‌ش شه‌ڕی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی تیپه‌كه كرد، ئه‌مه وای كرد بایرن میونشن ده‌ستبه‌رداری ببێت.
وه‌رزی رابردوو چاوه‌ڕێ ده‌كرا مانێ و رۆناڵدۆ پێكه‌وه له بایرن میونشن یاریی بكه‌ن، به‌ڵام بارودۆخه‌كه به جۆرێك گۆڕا، كه هه‌ردوو یاریزانی هێرشبه‌ر پێكه‌وه له یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی یاریی بكه‌ن.