زیاتر لە نیو تۆن مادەی ھۆشبەر لەناوبرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە بەغدا زیاتر لە نیو تۆن مادەی ھۆشبەر لەناوبرا و دوو بازرگانی مادەی ھۆشبەریش دەستگیرکران کە دوو کلیۆ مادەی کریستاڵیان پێبووە.

ئەمڕۆ هەینی 28.7.2023، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، بڕی 600 کلیۆ مادەی ھۆشبەر لە جۆری کپتاگۆن بە سێ قۆناغ لەناوبراوە کە لەماوەکانی رابردوودا دەستیان بەسەرداگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە ھۆشبەرەکانیش رایگەیاندووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگە و وەرگرتنی فەرمانی دادوەران لە بەغدا، دوو بازرگانی مادەی ھۆشبەر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە دوو کیلۆ ماددەی ھۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ  پێبووە.

بەپێی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له حەوت مانگی رابردوودا نزیكه‌ی نۆ هه‌زار بازرگان ‌و كه‌سانى ئاڵووده‌بووى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان دەستگیر کراون.