دۆلار پاشەکشە ناکات و سوورە لەسەر بەرزبوونەوەی
964+
عادل کانەبی
لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای دۆلار زیاتر رووی لە بەرزبوونەوەیە و دینار زیاتر دابەزی.
بەپێی بۆرسەی کوردستان لە هەولێر بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 156 هەزار و 700 دینار و لە سلێمانی بەرامبەرە بە 156 هەزار و 350 دینار.
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراق و هەرێمی کوردستان هاوکات بوو لەگەڵ سزادانی 14 بانکی عێراقی لەلایەن گەنجینەی ئەمریکا بە تۆمەتی ناردنی دۆلار بۆ ئێران.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی دوێنێ چوارشەممە رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی، هاوکات هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی دۆلاری گەڕاندەوە بۆ دوو دڵی بەشێک لە بازرگانان کە بەشداری سەکۆی ئەلیکترۆنیان نەکردووە.