لە رواندز

هاوڵاتیەک 17 هەزار پەنجەماسی خستە رووبارەوە

964+
ئاسۆ وەرتی – رواندز

هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی کاولۆکانی رواندز، 17 هەزار پەنجەماسی خستووەتە رووباری کاولۆکان.

خورشید ئیبراهیم، ئەو هاوڵاتییەی 17 هەزار پەنجە ماسیەکەی هێنابوو بە 964ـی وت، “ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی بەکارهێنانی کارەبا و شێوازی ناباوی راوکردن، رێژەی ماسی لە رووبارەکەدا کەمبووەتەوە، منیش وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی و بۆ  بوژانەوەی ژینگە، ئەوەم کردووە، تا رێژەی ماسی لە رووبارەکە زیاد بکات.

رووباری کاولۆکان دەکەوێته قەزای رواندز، بەردەوام هاوڵاتیانی ناوچەکە بە مەبەستی راوی ماسی سەردانی دەکەن، ئەمەش هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی ماسی له رووبارەکەدا.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی