نه‌یانهێشت هه‌نجیره گوماناویه‌كه بچێته دهۆك
964+
ئاسۆ وه‌رتى – سۆران
له سۆران ده‌ستگیرا به‌سه‌ر نزیكه‌ى دوو تۆن و نیو هه‌نجیرى گوماناوى، كه ده‌ویسترا له‌رێگه‌ى ئیداره‌ى سه‌ر‌به‌خۆى سۆرانه بنێردێته پارێزگاى دهۆك.
ره‌جه‌ب زوبێر حارس، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، ده‌ویسترا ئه‌و هه‌نجیره گوماناوییه له پارێزگاى سلێمانییه‌وه بگه‌یه‌ندرێته پارێزگاى دهۆك.
به‌قسه‌ى قایمقام، پێشتر ئه‌و هه‌نجیره وشككراوه له وڵاتى توركیاوه راسته‌وخۆ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه سلێمانى .
وتیشی “هه‌نجیره وشككراوه‌كه ته‌نیا مانگێكى ماوه به‌سه‌ر بچێت، بۆیه ده‌ستمان به‌سه‌رداگرت و له‌ناوبران.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن