لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن

ئەو کەمئەندامانەی نمرەیان کەم هێناوە لە ماڵەوە دانانیشن

964+

پێشەوا محەمەد

سەرجەم ئەو کەمئەندامانەی لە قۆناغی 12ـی ئامادەیی نمرەی کەمیان هێناوە و لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەک وەرنەگیراون بە پێی نمرەکانیان وەردەگیرێن.

ژمارەیان زیاترە لە دوو هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت.

دوێنێ سێشەممە 25.7.2023 وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە و ئەو بڕیارەیان داوە.

عومەر جەبار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە 964ـی وت، “ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرنەگیرابوون داواکاری زۆریان بۆ خوێندن هەبوو، بە سوپاسەوە دوێنێ ئەو بڕیارە درا و سەرجەمیان وەردەگیرێن”.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 80 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت بوونیان هەیە.