بە بەشداری 12 وڵات لە هەولێر پێشانگای پەروەردە بەڕێوەدەچێت

964+

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

لە هەولێر دووەمین پێشانگای پەروەردە و تەکنەلۆجیا و قوتابیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرایەوە ، 120 دامەزراوەی پەروەردەیی و 63 زانکۆی نێودەوڵەتی بەشدارن .

هاوکات لەگەڵ پێشەنگاکە لە هەولێر، یەکەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت،  بڕیارە لە کۆڕبەندەکە نۆ پانێل و سێ خستنەڕووی ئۆنڵاین ئەنجامبدرێن.

حەسەن سامی، بەڕێوەبەری کارگێڕی سەنتەری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بە 964ـی وت، “پێشانگاکە تا 28ـی تەمموز درێژەی دەبێت، بەشێک لە بەشداربووان لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، میسڕ، نێجیریا، سوریا، ئیمارات، تورکیا، ئێران، فەڵەستین، لوبنان و عێراقەوە هاتوون”.

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ئەمە شەشەمین پێشانگایە کە لە شوێنی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر رێکدەخرێت.

پێشتر پێشانگای بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە، ئۆتۆ شـۆ، ماڵی نموونەیی، کتێب و فێستیڤاڵی رەمەزان بەڕێوەچوون.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر