یانەی قوەی جەوییە. فۆتۆ: پەیجی یانەکە
ئه‌مڕۆ كلاسیكۆی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی عێراق ده‌ستپێده‌كات و له به‌هێزترین یارییشدا هه‌ردوو یانه‌ی زه‌وڕا و قوه‌ی جه‌وییه رووبه‌ڕووده‌بنه‌وه، كه یاریی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه به كلاسیكۆی عێراق داده‌نرێت.
یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی عێراق به یه‌ك یاری یه‌كلاده‌كرێته‌وه و براوه‌كان ده‌گه‌نه قۆناغی پێش كۆتایی و دۆڕاوه‌كانیش بۆ ماڵه‌وه.
ئه‌مڕۆ یاریگه‌ی شه‌عب له به‌غدا به‌هێزترین یاریی قۆناغی هه‌شتی جامی عێراق له خۆده‌گرێت، كاتێك زه‌وڕا و جه‌وییه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و چاوه‌ڕێی ده‌كرێت یاریگه پڕ له جه‌ماوه‌ر بێت.
هاوكات یارییه‌كی دیكه‌ش له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی نه‌فتی میسان و حدوود به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی هه‌ولێر تاكه یانه‌یه گه‌یشتووه‌ته قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌حری، كه ركابه‌ری بوو، له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كشایه‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له قۆناغی هه‌شتی جامی عێراق:
میسان – حدوود 07:00
زه‌وڕا – قوه‌ی جه‌وییه 09:00
سبه‌ی
ته‌ڵه‌به – كه‌رخ 08:00.