بۆ یاریە سیانییەکان
مانگی داهاتوو یاریزانە “زەخمەکان”ـی سلێمانی دیاریدەکرێن
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
پاڵاوتنی دەستنیشانکردنی یاریزانان بۆ هەڵبژاردەی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
لەژێر چاودێری فیدراسیۆنی عێراق و بەسەرپەرشتی لقی سلێمانی یارییە سیانییەکان، بڕیارە لە ناوەراستی مانگی ئاب، پاڵاوتنی دەستنیشانکردنی یاریزانان بۆ ریزی هەڵبژاردەی سلێمانی بەرێوەبچێت.
ناسک باقر، سەرۆکی لقی سلێمانی یارییە سیانیتەکان بە 964ـی وت، ساڵانە پێش بەڕێوەچوونی خول و پاڵەوانیەتییەکانی عێراق، دەبێت پارێزگاکان پاڵاوتن ئەنجام بدەن بۆ دەستنیشانکردنی یاریزانە ئاست بەرزەکان.
وتیشی، ئەوان وەک لقی سلێمانی ناوەڕاستی مانگی داهاتوویان دیاری کردووە بۆ ئەنجامدانی پاڵاوتنەکە کە بۆ ئاستی بێچووەشێران و تازەپێگەیشتوان و لاوان بەڕێوەدەچێت.
شاری سلێمانی یەکێکە لەو شارانەی کە هەمیشە یاریزانانی ئاست بەرزی لە یارییە سیانییەکان هەیە و ساڵانەش بەشێکی زۆریان ریزی هەڵبژاردەی عێراق پێکدەهێنن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی