بە 12 ملیۆن دیار

گەشتوگوزاری هەڵەبجە سێتی تەوالێت لە شوێنە گەشتیارییەکان دروستدەکات

964+

ژووری هەواڵ

گەشتوگوزاری هەڵەبجە پڕۆژەی دروستکردنی سێتی تەوالێتی لە شوێنە گەشتیارییەکان راگەیاند و دەڵێت، نەبوونی wc یەکێکە لە گرفتی ئەو گەشتیارانەی سەردان دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 16.12.2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاند، لە ناوچەی گەشتیارییەکانی گوندی هاوار، لەسەر بوجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، بەشێوازی راستەوخۆ پڕۆژەی دروستکردنی سێتی تەوالێت جێبەجێدەکات.

پڕۆژەکە زیاتر لە 12 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و هەر تەوالێتێک لەسەر رووبەری نزیکەی سێ مەتر دوو جا دروستدەکرێت.

تەوالێتەکان لە ناوەوە بە کاشی روپۆش دەکرێن و دیواری دەرەوەشیان بە بەردێکی سەرنجراکێش و دەستشۆریشیان تێدا دادەنرێت.

ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە 143 تۆن پاشماوەی لێ بووە

ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە 143 تۆن پاشماوەی لێ بووە