حاڵه‌تێكی نوێى تاى خوێنبه‌ربوون له‌ سۆران تۆمار كرا

964+

ئاسۆ وه‌رتى – سۆران

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگا‌دار به‌ 964ی راگه‌یاند، حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران تۆمار کرا و دواى پێزانینان ، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى شاری هه‌ولێر ركاوه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ته‌ندروستى سۆران ده‌ست 964 كه‌وتووه‌، تووشبووه‌كه‌ گه‌نجێكى دانیشتووی دەشتی هێرتە لە سنووری قەزای سیدەکان، هه‌ر زوو نیشانەکانی تای خوێنبەربوونی لێ به‌دیكراوه‌ و رەوانەی سۆرانیان کردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، دوای پشکنین كه‌ دەرکەوت هەڵگری تای خوێنبەربوونە، بەهۆی خراپی باری تەندروستی، لە سۆران گواستراوەتەوە هەولێر و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.

له‌سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران تا ئێستا حه‌وت حاڵه‌تى تووشبوون به‌ تاى خوێبه‌ربوون تۆمار كراون، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

دووه‌م کەس بە تاى خوێنبه‌ربوون گیانى له‌ده‌ست دا

دووه‌م کەس بە تاى خوێنبه‌ربوون گیانى له‌ده‌ست دا

بەپێی زانیارییەکانی 964، تا ئێستا لە سنووری هەرێمی کوردستان و کەرکوک نۆ کەس تووشی پەتای خوێنبەربوون هاتوون، لەو ژمارەیەدا چواریان گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن