ئاگاداری پارێزەر و هاوڵاتیان دەکەن

فەرمانگەکانی دادنووس لە سلێمانی؛ دەستمان بە دەوام کردەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

فەرمانگەکانی دادنووس لە سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەرکدان، لە راگەیەندراوێکیشدا دەڵێن، پارێزەران و هاوڵاتیان هەر داوایەکیان هەبوو دەتوانن سەردانمان بکەن.

کۆمەڵەی فەرمانگەکانی دادنووس لە چەند رۆژی رابردوو، لەگەڵ بایکۆتی فەرمانگەکان لە سلێمانی کارەکانیان راگرت.

لە بڵاوکراوەیەکدا، کە وێنەیەکی بە 964 دراوە، ئەوان ئاگاداری پارێزەران و هاوڵاتیان دەکەن، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 22.12.2024، دەرگای سەرجەم فەرمانگەکانی دادنووس کراوە دەبێت بەڕووی هاوڵاتیاندا بەمەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان.

ئەوە لە کاتێکدایە، دابەشکردنی موچەی مانگی 10 پاش چەند رۆژ لە دواکەوتنی دابەشکرا و سبەی دووشەممە کۆتا وەزارەت و سەرۆکایەتییەکان موچەکە وەردەگرن، بە هۆیەوە بەشێکی ئەو فەرمانگانەی بایکۆتیان کردبوو، دەستیان بە دەوامکردن کردەوە.

بۆ یەکەمجار دادنووسى ئێواران لە راپەڕین دەکرێتەوە

بۆ یەکەمجار دادنووسى ئێواران لە راپەڕین دەکرێتەوە

فەرمانبەرانی دادنوسی کەلار دوو رۆژە بایکۆتی دەوامیان ...

فەرمانبەرانی دادنوسی کەلار دوو رۆژە بایکۆتی دەوامیان کردووە