ڤیدیۆ: بۆكسێنی عێراق له سلێمانی كۆتایی هات
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
پاڵەوانیهتیی بۆکسێنی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی عێراق له سلێمانی کۆتایی هات، یانەی ئیتیسالات پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
لە رۆژانی 21 بۆ 24 ـی ئەم مانگە و لە هۆڵی یانەی ئاشتی لە سلێمانی، بە بەشداریی 41 یانە و بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی عێراق، پاڵەوانیهتیی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوڕان کۆتایی هات، کە 148 یاریزان رکابەری بەهێزیان لەسەر 13 کێشی جیاوازدا دەکرد.
دلێر محەمەد، سەرۆکی لقی سلێمانیی فیدراسیۆنی عێراق بە 964 ـی وت، ” ژمارەیەکی زۆر لە یانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەشداریان کرد، بەڵام بهداخهوه ژمارەیەکی کەم لە یانەكانی کوردستان ئامادەبوونیان هەبوو.
دوای بەڕێوەچوونی رکابەرییەکان، یانەی ئیتیسالاتی شاری بەغدا نازناوی پاڵەوانیهتییەکەی بەدەستهێنا و یانەکانی شەباب و حەشدی شەعبی پلەکانی دووەم و سێیەمیان بهركهوت.
ههروهها زوبێر ساڵح یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە کێشی 70 کیلۆگرام پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و وەک تاکە یاریزانی کورد گەیشتە ریزی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا