کوردانە

باوکە ئادەم سیاچەمانەی خوێندووە و حەزرەتی ئیبراهیمیش جلی کوردی لەبەر کردووە

964+

پێغەمبەر ئادەم سیاچەمانەی خوێندووە
پێغەمبەر ئیبراهیمیش کاتێک ویستوویەتی سەری کوڕەکەی ببڕێت جلی کوردی لەبەربووە
ئەمانە قسەی من نین بەڵکو فیلمێکی کوردییە بەناوی کارۆ
ئەم فیلمە باس لە سەرەتای هاتنی ئادەم و درووستبوونی مرۆڤایەتی بۆ سەر زەوی دەکات
هەر ئەوەندەش نا باسی پێغەمبەر نوحیش دەکات کە لە کوردستان بووە
هەروەها لە فیلمی کارۆ، کاوە و زوحاکیش پێشان دەدرێن و حەسەن زیرەکیش گۆرانی دەڵێت
هەم فیلمسازەکە و هەم ئەکتەرەکە و هەم دەرهێنەر و داروبەردی فیلمەکەش تەنیا یەک کەسە کە کوردە و خەڵکی رۆژهەڵاتە
کارۆ بۆ 964 دەربارەی فیلمەکە دەڵێت
تەنانەت کوردایەتیش لای کورد هەر لە بیانییەکان جوانە
ئەم فیلمە ئەگەر بیانییەک دروستی کردبا کوردەکان لە شەقەی باڵیان دەدا بەڵام چونکە کوردێکە کەس ئاگاداری نییە، من فیلمەکەم بۆ نەوەی نوێ درووست کردووە تا ئاگاییان دەربارەی مێژوویان هەبێت

هەروەها دەربارەی رووداوەکانی ناو فیلمەکە دەڵێت هەمووی بەڵگەم هەیە و ئەمە مێژووی کوردە بەڵام ئێمە خۆمان بیرچۆتەوە